سەید حەكیم سەرزەنشتی بەئامانج گرتنی ژمارەیەك بارەگا لەلایەن ئەمریكاوە دەكات

سیاسی
  • 3-02-2024, 12:26
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم بەئامانجكردنی ژمارەیەك بارەگا لەلایەن ئەمریكاوە لەسەر سنووری عێراق و سوریا سەرزەنشتی كرد.
    سەید حەكیم لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوای خۆیدا هێنا و تیایدا هاتووە: سەردانەكەی ڕەجەبی ئەمساڵ لە هەلومەرجێكی نائاسایی ڕوودەدات كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، لەنێویاندا بە ئامانجگرتنی ئەمریكا بۆ ژمارەیەك بارەگا لەسەر سنووری عێراق و سووریا، هاوبەش لەگەڵ ئەو بارودۆخە نائاساییە لە غەززەدا تووشی دەبین.
    ناوبراو سەرزەنشتی ئەم كارانەی كرد كە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدەن، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم هەلومەرجانە لە ئیرادەی سەردانكەران كەم ناكەنەوە، بەڵكو پاڵنەرەكانیان بۆ پەیڕەوكردن و پابەندبوونیان بە ڕێبازی ئال وبەیت زیاتر دەبێت  (سەلامی خوای گەورەیان لەسەر بێت).