بانكی ڕەشید خزمەتگوزاری بڕوانامەی ژیان بە شێوەی ئەلیكترۆنی بۆ خانەنشینان دەستپێدەكات

ئابوری
  • 3-02-2024, 11:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە بانكی ڕەشید دەستپێكردنی خزمەتگوزارییەكەی بۆ پێشكەشكردنی بڕوانامەی ژیان بە شێوەی ئەلیكترۆنی بۆ خانەنشینان ڕاگەیاند.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  وئاماژەی بەوەكردووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی  وەزیران و لەگەڵ بەدواداچوونی وەزیری دارایی لە ئاسانكردنی ڕێكارەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ خانەنشینان ، بانكی ڕەشید بۆ یەكەمجار خزمەتگوزاری پێشكەشكردنی بڕوانامەی ژیانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی بۆ خانەنشینان دەستپێكرد.
    بانكەكە داوای لە هەموو خاوەن كارتی نەخیل كرد لەكاتی داوای بڕوانامەی ژیان بۆ ناردنی بە ئەلیكترۆنی بۆ بانكەكە لە هەر شوێنێك بن، بۆ چوونە ژوورەوە لە ئەپڵیكەیشنی كارتی ئەلیكترۆنی خۆیان بكەن.