بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وbتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی سەقامگیری لە بارودۆخی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە دەڤەری ناوەڕاست، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند ، هەروەها بارینی بەفر بەسەر بەرزاییە شاخاوییەكاندا دەبارێت لە ناوچەكانی باكووری وڵات،لە ناوچەكانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەروەها بارینی بەفر بەسەر بەرزاییە شاخاوییەكاندا دەبارێت لە ناوچەی باكوری وڵات وپلەكانی گەرما هاوشێوەی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكوور و باشوور، لە ناوچەی ناوەڕاست كەمێك بەرز دەبێتەوە .
رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەروەها بەفر بەسەر بەرزاییە شاخاوییەكاندا دەبارێت لە ناوچەی باكوری وڵات و ساماڵ بۆ نیمچە هەور لە ناوچەی باشوور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەردوو ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەی باكوور كەمێك بەرز دەبێتەوە.
كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەی باكور ساماڵ دەبێت،لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتیشدا هەور دەبێت، لە باشووریش ساماڵ بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.