بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی دە تیرۆریستی لە بۆسەیەكی تۆكمەدا لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ربەیاننامەیەكی دەستەی هێزەكانی حەشدی شەعبی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری/بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری، بە هاوكاری لیوای 30 لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای هێزەكانی حەشدی شەعبی توانی لە بۆسەیەكی تۆكمەدا لە پارێزگای نەینەوا دە تیرۆریست لەناوببات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە لەكاتی ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی و بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكاندا هات كە لەڕێگەیەوە ئەو مەفرەزانەی پێشتر ئاماژەیان پێكراوە توانیویانە دە توخمی تیرۆریستییەكان دەستگیربكەن كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی مادەی (4)ی تیرۆر، ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان لەسەر بنەمای یاسایی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواكار كران.