لیوا ڕەسوڵ: لێدانەكانی ئەمریكا پێشێلكردنی سەروەری و تێكدانی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقە

ئەمنی
  • 3-02-2024, 10:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ  سەبارەت بەهێرشەكانی دوێنێ شەو كە شارەكانی قائیم و ناوچە سنوورییەكانی عێراق كەوتوونەتە بەر هێرشی ئاسمانی ئەمریكا، ئەو هێرشەكانی بە پێشێلكردنی سەروەری عێراقی زانیوە.
    لیوا ڕەسوڵ لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: شارەكانی قائیم و ناوچە سنوورییەكانی عێراق لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە هێرشی ئاسمانییان بۆ دەكرێت، بەو پێیەی ئەم هێرشانە لە كاتێكدایە كە عێراق هەوڵی دڵنیابوونی سەقامگیری ناوچەكە دەدات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم لێدانانە پێشێلكردنی سەروەری عێراقە و تێكدانی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقە، هەروەها هەڕەشەیەكە كە عێراق و ناوچەكە بەرەو دەرئەنجامە نەخواز راوەكان ڕادەكێشێت و لێكەوتەكانیشی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق  و ناوچەكەترسناك دەبن.