وەزیری كار: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ دەركردنی یاسایەك كە گەرەنتی كەم ئەندام خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بكات

ناوخۆ
  • 2-02-2024, 21:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی ئحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دووپاتیكردەوە كە وەزارەت هەوڵەكانی دەدات بۆ دەركردنی  یاسایەك كە مافەكان وپێداوویستیەكانی ئەو توێژەی كەم ئەندام و خاوەن  پێداویستییە تایبەتەكان زامن بكات.
    وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: وەزارەتی كار دەكات لەگەڵ لیژنەی كاری پەرلەمانی بەمەبەستی خێراكردن بۆ دەركردنی یاسایەكی چاودێریكردنی خەڵك لەگەڵ كەمئەندامان و خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان بۆ گەرەنتیكردنی ماف و داواكارییەكانی ئەم بەشە فراوانە.
    ئەسەدی لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ كۆمەڵێك كەم ئەندام  و خاوەن پێداویستی تایبەت - بەگوێرەی بەیاننامەكە وتی :  كە یاساكە لەم هەفتەیەدا گەیشتە دەست لیژنەی كار و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمانی دوای ئەوەی گفتوگۆی ودەنگدانی لە ئەنجوومەنی وەزیرەكان لەسەركرا و  وەزارەت هەوڵ دەدات بۆ دڵنیابوون لەوەی كە یاساكە بە شێوەیەك دێتە دەرەوە كە جێگەی ڕەزامەندی و دادپەروەرانە بێت بۆ ئەم توێژەیە، داوای لە نوێنەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات پەیوەندی لەگەڵ لیژنەی پەرلەمان بكەن بۆ زیادكردن و هەموار كردنی یاساكە و بۆ گەیشتن بە پێداویستییە بەپەلەیەكانیان.
    ڕوونیشیكردەوە : لە یاسا نوێیەكەدا زیادكردنی مووچەی فەرمانبەری تێدایە لە 170 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار دینار، جگە لەوەی مووچەی ئەو فەرمانبەرەی لە پارێزگا دامەزراون لەگەڵ مووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ئەوانەی لە خوار هێڵی هەژارییەوەن و جەختیشی لەوە كردەوە  : وەزارەتی كار بە مەبەستی ئاسانكاری ڕێكارەكان بۆ كەم ئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكانی كردووە.
    داوای كرد : شوێنی گونجاو یان ئۆفیسی تایبەت دابین بكرێت بۆ پێشوازی هاوڵاتیانی ئەم توێژە بۆ گوێگرتن لە داواكارییەكانیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.