بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان عومەر عەدنان وائیلی، ڕێنمایی كرد كە ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی هەر كەسێك بكرێت كە ڕێگەی پێنەدراوە ئامادەبێت یان كاری بازرگانی لەناو دەروازە سنوورییەكاندا ئەنجام بدات، هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران بگیرێتەبەر .
بەیاننامەیەكی دەستەكە كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: ئەو سەردانە مەیدانییانەی كە لەلایەن سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان عومەر عەدنان وائیلی بۆ دەروازەكانی پارێزگای بەسڕە ئەنجامدراون بەردەوامن دەبێت دوای سەردانەكەی دوێنێ بۆ دەروازەی سەفوان، بەرەو دەروازە دەریاییەكان ڕۆیشت بۆ ئەوەی لە ڕەوتی كار لەوێ ببینێت.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە : وائیلی لەگەڵ گەیشتنی، كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دروازەكانی بەندەری ئوم قەسر (باكور و ناوەڕاست) ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا جەختی لەسەر پێویستی كاركردن بە ڕۆحی تیمی، ئاڵوگۆڕی زانیاری، یەكخستنەوە كردەوە و هاوكاریكردن لەگەڵ هەموو بەشەكان بۆ دڵنیابوون لەوەی كە كارە بازرگانییەكان بە ئاسانی و بە پیشەیی بەرزەوە بەڕێوەدەچن، و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی كشاندنەوەی كۆنتێنەرە كەڵەكەبووەكان و ڕێگریكردن لە ساختەكردن و شێواندنی بەڵگەنامە فەرمییەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو سەردانی گۆڕەپانی بەخێرهاتن كرا و كۆمەڵێك كۆنتێنەر كرانەوە بۆ دڵنیابوون لە یەكپارچەیی ڕێكارەكان و پێداچوونەوە بە پشتڕاستكردنەوەی ئەلیكترۆنی بەڵگەنامەكان و پڕۆسەی شیكردنەوەی وێنەی كاڵای هاتوو، بۆ ڕێگریكردن لە دەستكاریكردن و قاچاخچێتی هەر كەرەستەیەك كە لەنووسراوە فەرمییەكاندا ئاماژەی پێكراوە.
سەرۆكی دەستەكە جەختیشی كردەوە : پێویستە بەرپرسی گۆڕەپان و كۆدی نێودەوڵەتی ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی هەندێك كەس بكات كە ڕێگەی پێنەدرێت بۆ ئامادەبوون یان پراكتیزكردنی كاری بازرگانی لە ناو دەروازە سنوورییەكە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران بگرێتەبەر.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : وائیلی پێداچوونەوەی بە ڕێكارەكانی دەروازەی ناوەڕاستی ئوم قەسردا كرد بە دەستبەسەرداگرتنی (66) تایەی ئۆتۆمبێل بەهۆی ئەو گومانەی سەبارەت بە مۆدێلی دروستكردن، بڕیارێكی دادوەریش وەرگیرا بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تەكنیكی تایبەتمەند لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ لە پارێزگای بەسڕە بۆ دیاریكردنی مۆدێلی، چونكە دەستكاریكردنەكە زۆر پیشەییانە بووە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : سەرۆكی دەستەكە ڕێنمایی سەرجەم فەرمانبەرانی كرد كە ئەوپەڕی و دڵسۆزانە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتكردنی وڵات و بەرزكردنەوەی ئاستی كاركردن بۆ باشتر و بەگوێرەی دیدگای حكومەت و ڕێبازی تایبەت بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، كاركردن بۆ باشتر و هاوتەریب لەگەڵ دیدگای حكومەت و ڕێبازی تایبەت بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان.