هێڵی ئاسمانی عێراقی راگەیاند : گەشتەكانی نێوان عێراق و ئازەربایجان دەستپێدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 2-02-2024, 18:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هێڵی ئاسمانی عێراقی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆ هەینی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی لە نێوان عێراق و ئازەربایجان ڕاگەیاند.
    لەبەیاننامەیەكی وەزارەت كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس، بۆ فراوانكردنی شوێنەكانی گواستنەوەی نیشتمانی، كارگێڕی كۆمپانیای گشتی  هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستپێكردنەوەی كارەكانی ڕادەگەیەنێت لە گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكانی لە نێوان عێراق و ئازەربایجان، كە لە بەرواری 10ی شوباتی 2024ەوە دەستپێدەكاتەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : میكانیزمی جێبەجێكردنی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان هەفتەی یەك گەشت دەبێت وەك قۆناغی یەكەم.