ئەنقەرە - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزاق موحێبس سەعداوی لەگەڵ هاوتا توركەكەی عەبدولقادر ئۆرال ئۆغڵو ڕێككەوتن لەسەر كردنەوەی نووسینگەكان بۆ بەدواداچوون بۆ كارەكانی جێبەجێكردنی ڕێگای گەشەپێدان لە هەردوو شاری بەغدا و ئەنقەرە.
لەبەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : هەردوو وەزیر ڕێككەوتوون لەسەر كردنەوەی نووسینگەكان بۆ بەدواداچوون بۆ كارەكانی جێبەجێكردنی ڕێگای گەشەپێدان لە هەردوو شاری بەغدا و ئەنقەرە، ئاماژە بەوە دەكات كە سەعداوی دووپاتیكردەوە كە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان پێشبینی دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخش دەكەن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، و عێراق جدییە لە جێبەجێكردنی هەموو پێداویستییەكانی پڕۆژەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری گواستنەوەی توركیا دەستپێشخەرییەكانی سەعداوی لە كەرتی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات بەرز نرخاند، داوای لە عێراق كرد ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ عێراق زیاد بكات.
لە درێژەی قسەكانیدا سەعداوی داوای لە لایەنی توركیا كرد كە ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان و كردنەوەی نووسینگەی پێدانی ڤیزا لە فڕۆكەخانەكان بكات.
ئەمڕۆ هەینی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزاق موحێبس سەعداوی لەگەڵ هاوتا توركەكەیدا وردەكاری تەكنیكی وهونەری پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی تاوتوێ كرد.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحێبس سەعداوی چاوی بە عەبدولقادر ئۆرال ئۆغلو هاوتا توركیەكەی كەوتووە لە ئەنقەرە و لەگەڵیدا باسیان لە وردەكارییە تەكنیكییەكانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان كرد.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : هەردوولا پێداچوونەوەیان بە ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەكە كردووە.