بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی و كارە گشتیەكان بەردەوامی پێدانی قەرزی خانووبەرەیان دووپاتكردەوە، هاوكات میكانیزمێكی نوێی بۆ داواكردنیان ڕاگەیاند.
نەبیل سەفار وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەمزووانە سندوقی نیشتەجێبوون ئەو میكانیزمە نوێیە ڕادەگەیەنێت كە بۆ پێشكەشكردنی قەرزەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی پەیڕەو دەكرێت، هەروەها خاڵی جیاكاری بە مەبەستی خستنەڕووی ئەوانەی مستەحەق وشایستەن ،لێكۆڵینەوە لە شەفافیەت و دادپەروەری لە دابەشكردنیاندا، جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەموو داواكاران مافی خۆیان دەپارێزن بۆ پێشكەشكردن، بەڵام ئەولەویەت دەدرێت بەو پۆلانەی كە زۆرترین شایستەی بەدەستهێنانی قەرزی نیشتەجێبوونن.
سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیادكردنی سەقفی قەرزی نیشتەجێبوون بۆ 100 ملیۆن دینار بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون سەفار وتی : زیادكردنەكە بۆ سەقفی قەرزكردنە بۆ كۆمەڵگەنیشتەجێبووەكان كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لەسەری دروستدەكرێت ئەو زەویانەی پەیوەستن پێیەوە، لەكاتێكدا ئەو قەرزانەی ئێستا كە سەقفەكانیان دەگاتە 60 ملیۆن دینار و ئەو میكانیزمە نوێیە بەردەوامە كە پەرەی پێدراوە و پەیڕەو كراوە زۆر بە زوویی ڕادەگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : سندوقەكە بە خۆپاراستن و ئەو بڕە پارەیەی لە گەڕاندنەوەی قەرزە پێشتر پێدراوەكان وەریدەگرێتەوە كاردەكات، ڕۆیشتنی پارەی دەبێت كە وەك قەرز دەدرێت بە سودمەندانی دیكە لە چوارچێوەی پلانی قەرزدان بۆ سندوقی ئەمساڵ كە بڕی 750 ملیار دینارە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەرفەتی دیكە هەیە بۆ بەدەستهێنانی یەكەی نیشتەجێبوون بە دەستپێكردنی دروستكردنی شارە نوێیەكانی نیشتەجێبوون، ئەمەش هاوسەنگییەكی دانیشتوان دروست دەكات كە لەڕێگەیەوە هاووڵاتی دەتوانێت یەكەی نیشتەجێبوون بكڕێت.