بەغدا - INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ هەینی دووپاتی كردەوە كە داهاتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
لەبیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كۆی هەناردەكردن و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی یەكی ساڵی ڕابردوو بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییانەی كە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، هەناردەی نەوتی خاو گەیشتۆتە بڕی (103) ملیۆن و (508) هەزار و (438) بەرمیل، لەگەڵ داهاتی (8) ملیار و (25) ملیۆن و (616) هەزار دۆلار.
ئاماژە بەوەشكراوە : كۆی گشتی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی یەك لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (102) ملیۆن و (25) هەزار بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراو بۆ ئوردن (464) هەزار و (306) بەرمیل بووە، لە كاتێكدا هەناردەكردن لە گەیارە (1) ملیۆن و (19) هەزار (132) بەرمیل بووە.
لەكۆتایی روونیكردەوە : تێكڕای بڕی هەناردەكراوی ڕۆژانە (3) ملیۆن و (338) هەزار و (982) بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە، لە كاتێكدا تێكڕای نرخی یەك بەرمیل گەیشتووەتە 77536 هەزار دۆلار.