بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارینی باران و دروستبوونی تەم و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كەبەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای سبەینێ شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەی باكور كەشوهەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتیش هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین، بارینی بەفر بەسەر بەرزاییە شاخەوییەكاندا، تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ڕۆژی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژئاواییدا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە، لەكاتێكدا لە ناوچەی باكور كەشوهەوا هەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر بەسەر بەرزاییە شاخەوییەكاندا و تەم لە بەیانی زوودا دروست دەبێت وردە وردە نامێنێت وهیچ گۆڕانكارییەك لە پلەی گەرمیدا ڕوونادات،لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی، بەو پێیەی لە بەیانیاندا تەم دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەها لە ناوچەی باكوردا كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی پەرش و بڵاو و بارینی بەفربەسەر بەرزاییە شاخەوییەكاندا، تەمیش لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو.
دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی خۆی لەكاتی نیوەڕۆدا، هەروەها لە ناوچەكانی باكور كەشوهەوا هەور و باراناوی بێت و بەفر بەسەر بەرزاییە شاخاوییەكاندا دەبارێت و وردە وردە لە ئێواران باشتر دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باشووریش كەشوهەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.