گواستنەوە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی كۆمپانیای گواستنەوەی نیشتمانی لە نێوان عێراق و مالیزیا رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-02-2024, 21:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی هێڵی گواستنەوەی نیشتمانی لە نێوان عێراق و مالیزیا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی مەناف عەبدولمونعەم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستی بە یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆ كرد لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كوالالامپور.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گەڕانەوەی ئەم هێڵە گرنگە بۆ كاركردن بەپێی ئەو پلانە بوو كە لەلایەن وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس سەعداوی سەرپەرشتی دەكرێت، كە بریتییە لە فراوانكردنی تۆڕی شوێنەكانی گەشتكردن لەناو  هەڵگری نیشتمانیدا ، و دابینكردنی بژاردەی زیاتر بۆ گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە بۆ شوێنە جیاوازەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
    رونیشیكردەوە: لە قۆناغی یەكەمدا هەفتانە یەك گەشت دەبێت، بەو هیوایەی ژمارەی گەشتەكان دوو هێندە زیاد بكات.