بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی نوێنەران دیارترین ماددەكانی بودجەی 2024 دەستنیشانكرد كە پێشبینی دەكرێت هەموار بكرێتەوە، و هەروەها پێشبینی نرخی بەرمیلی نەوتی كردووە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: داهاتەكانی وەك ساڵی پێشوو دەبێت.
ئەندامی لیژنەكە مستەفا كەرعاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە مادەی 77/دووەمی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 باس لەوە دەكات كە ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی نوێكراوە بۆ بودجەی ساڵی 2024 دابین بكات بەمەبەستی تاوتوێكردنی مەلەفی زیادكردن یان كەمكردنەوەی مەلەفی تەرخانكردنی دارایی بەپێی داهاتی چاوەڕوانكراو و بەپێی نرخی جێگیری نەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد: خشتەكە هێشتا لە قۆناغی ئامادەكردندایە لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئامادەكاری پەسەندكردنی، ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەست بە گفتوگۆكردن دەكات لەسەر بودجە دوای گەیشتنی لە لایەن حكومەتەوە و ئێمە پێمانوایە دەبێت گواستنەوەكە خێراتر بكرێت چونكە دواكەوتنەكە لەوانەیە خەرجكردنی بودجەی بەكاربەر و وەبەرهێنان لە ڕۆژانی داهاتوودا سنووردار بكات، و وتیشی: ئێستا خەرجكردن سنووردارە بە مووچە و یارمەتییەكانی فەرمانبەران ڕاستەوخۆ.
جەختیشیكردەوە: پرسی نوێكردنەوەی خشتەكان پەیوەستە بە بازاڕی نەوت و بڕی هەناردەكراوەكانەوە، كە لەسەر بنەمای ئەو داهاتە چاوەڕوانكراوانە حیساب دەكرێت، بە پشتبەستن بە قەبارەی خەرجییەكان و ڕێژەی كورتهێنان.
ئاشكراشیكرد: ڕوانگەیەك هەیە كە لە بودجەی ساڵی 2023دا ڕوویدا بەپێی ئەو بڕە كە خەرجكراوە و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كورتهێنان و داهاتەكانی بەدەست هێنراو، و گریمانە دەكرێت كە گەشەكردن لە خەرجییەكاندا هەبێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە هەیە گەشەكردنێك لە بودجەی بەكاربەردا، هەروەها گرێبەست هەیە كە لە ساڵی 2023 ئەنجام دراوە كە تا ئێستا خەرج نەكراوە و دەبێت لە بودجەی داهاتوودا زیاد بكرێت.
سەبارەت بە دامەزراندن، رونیكردەوە: ڕەنگە گرێبەستەكان، یەكەمەكان، هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، و گرێبەستی پارێزگاكان بۆ ئەو 150 هەزار بڕوانامانە بگرێتەوە كە تا ئێستا جێبەجێ نەكراون و گواستراونەتەوە بۆ بودجەی 2024.
كەرعاوی راشیگەیاند: ئەنجامی راستەقینەی بودجەی ساڵی 2023 ئەوەیە كە كۆی داهاتەكان 134 تریلیۆن بووە، بەبێ داهاتی نەوتی هەرێم، كە نرخی نەوت 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، و پێشبینیشی كرد: هەمان نرخ لە بودجەی ساڵی 2024دا دووبارە ببێتەوە، هەر بۆیەش ڕەنگە خەمڵاندنی داهات وەك یەك بێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە نرخی جیهانی لە ژمارەكانی ساڵی ڕابردوو نزیكە.