بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئاڕاستەی دەستپێكردنی پلانێكی بۆ دەستەبەركردنی سەردانی ئیمام كازم (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەركرد، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا كە لە سبەینێوە دەستپێدەكات.
وتەبێژی وەزارەت عەمید میقداد میری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزیری ناوخۆ سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی دەستەبەركردنی سەردانەكە دەكات و ڕێنمایی دەركردووە بۆ دەستپێكردنی پلانی ئەمنی بۆ ساڵیادی شەهیدكردنی ئیمام موسا بن جەعفەر (سەلامی خوای لەسەر بێت)، كە لە سبەینێ هەینیەوە دەست پێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیر جەختی لە ڕەوتی هاتووچۆی ئاسایی و لەسەرخۆ و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەردانكەران و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ سەركەوتنی یادەكە كردەوە.