كاغەزی دارایی: دەروازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی پێشكەوتنی بەرچاویان بەخۆوە دەبینن

ئابوری
  • 1-02-2024, 19:40
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كاغەزی دارایی، رایگەیاند: دەروازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا پێشكەوتنی بەرچاویان لە كارەكانیاندا بەدەستهێناوە، و ئاماژەی بەوەشدا: حكومەت رێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕین و هاوكات ئەركەكانی كۆمپانیای نیشتمانی پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕوونكردەوە.
    سەرۆكی دەستەكە فەیسەڵ هەیمەس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕەوتی پارەدانی ئەلیكترۆنی بە هەوڵەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەستی پێكرد، بەو پێیەی حكومەت سنورێكی كاتی دا بۆ بەدیهێنانی ئەم بابەتە لە فەرمانگەكانی حكومەت، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ هەموو چالاكییە ئابورییەكان كە كاریگەری لەسەر بارودۆخی هاوڵاتی هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەرزبوونەوەی بەردەوام لە دەروازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و ئامرازەكان لە سەرانسەری عێراقدا تۆماركراوە لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا، كە پێشكەوتنێكی بەرچاو و ئاماژەیەكی ئەرێنییە، و وتیشی: پرسەكە بەردەوامە و  خەریكە زیاتر بەدەستدەهێنێت، بەڵام پێویستی بە كاتە.
    رونیشیكردەوە: سەرەتای پارەدانی ئەلیكترۆنی لەسەر ڕێڕەوی ڕاستە، و وتیشی: زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی حكومەت شێوازی پارەدانی ئەلیكترۆنی بەكاردەهێنن.
    ئاشكراشیكرد: حكومەت رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی ڕاگرتن لە پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنیدا، هەروەها بانك بەدواداچوون بۆ وردبینی و چاودێریكردنی كۆمپانیا تایبەتەكانی پارەدان دەكات.
    جەختیشیكردەوە: لە عێراقدا 16 كۆمپانیای پارەدانی ئەلیكترۆنی هەیە، هەندێكیان خاوەندارێتیەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ بانكەكانن و فرەیی كۆمپانیاكان ئەرێنییە و كێبڕكێ دروست دەكات.
    دووپاتیشیكردەوە:  كۆمپانیای نیشتمانی پارەدانی ئەلیكترۆنی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە، وەك (SWITCH) كاردەكات كە كاروباری كۆمپانیاكان بەڕێوەدەبات، بەجۆرێك كە داتای سودمەندان و هەموو كارەكانی كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بەم كۆمپانیایەدا تێپەڕن.