بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ستایشی ئاستی هەڵبژاردەی نیشتمانی كرد لە جامی ئاسیا، و هاوكات پاڵپشتی حكومەتەكەی بۆ وەرزشی عێراق دووپاتكردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجال و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی خیسوس كاساس، پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان كرد.
بەپێی بەیاننامەكە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سودانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی و ستافی راهێنەرانی كرد، و ستایشی ئەو ئاستە باشەی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە پاڵەوانێتی ئاسیا كرد، كە مایەی دڵخۆشی بوو بۆ هەموو عێراقییەكان، وتیشی: تۆپی پێ یاری بردنەوە و دۆڕانە و هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێ و ستافی ڕاهێنەرایەتی كرد.
سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: ئەم كۆبوونەوەیە پەیامێكی پشتیوانییە بۆ هەڵبژاردەكە لە یارییەكانی داهاتووی جامی جیهانی، كە تیایدا عێراقییەكان هیواخوازن بگەنە قۆناغی كۆتایی و ئەمەش تەئكیدكردنەوەی پشتیوانی حكومەتە بۆ وەرزش بە گشتی.
وتیشی: شانازی بە هەبوونی كاساس لە سەرەوەی ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەكەم، و هەوڵەكانیشی بەرزنرخاند لەگەڵ ئەو یاریزانانەی كە وایان لێكردین هەست بكەین تیپێكمان هەیە كە جیاوازە لە ئاستی ساڵانی پێشوو.
رونیشیكردەوە: ئێمە لە ماوەی پاڵەوانێتی ئاسیادا نمایشێكی گەورەی هەڵبژاردەكەمان بینی و سوپاسی هەموویان و یەكێتی تۆپی پێ دەكەین و ئەو هەڵسوكەوتەشی لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕوویدا نوێنەرایەتی میدیای عێراقی ناكات.
لای خۆیانەوە، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ عەدنان درجال و ڕاهێنەر كاساس و یاریزانەكان، سوپاسی سەرۆك وەزیرانیان كرد بۆ پشتگیری بەردەوامی بۆ تیپەكە، و جەختیانكردەوە: كە نیەتێكی باشیان دەبێت بۆ ئیسحقاقاتی داهاتوو.
كاساس لە قسەكانیدا لەمیانی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە: شانازی دەكەم كە نوێنەرایەتی عێراق دەكەم و خۆم بە عێراقی دەزانم.
هاوكات جەلال حەسەن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی نیشتمانی وتی: سوپاسی پاڵپشتیتان دەكەین و هەوڵدەدەین لە پاڵاونێتیەكانی داهاتوودا عێراقییەكان دڵخۆش بكەین.