بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە،لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند:-کە هەموارکردنەوەی یاسای میلاکات(ڕاژە) سەرجەم ناونیشان و پلەی وەزیفی دەگرێتەوە،و لە هەموارکردنەوەی یاساکە دەبێت هاوئاهەنگی لە نێوان ناونیشانی وەزیفی و بڕوانامەی ئەکادیمیدا هەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی دارایی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەکە،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی بیست و یەکەمی یاسای ڕاژە (میلاکات)ی ژمارە 25ی ساڵی 1960،و تیایدا گفتوگۆ لەسەر میکانیزمی هەموارکردنەوەکە و خوێندنەوەی دووەم و قسەکردن لەسەر پێویستیەکانی دەوڵەت بۆ پسپۆڕی و ناونیشانی وەزیفی کرا.
ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیشیکردۆتەوە:- کە لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە کراوە بە بڕگەکانی ڕەشنووسی یاساکە، خشتەی ناونیشانی وەزیفی و ماددە هەموارکراوەکان و داڕشتنەوەی بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی دامودەزگاکانی حکومەتدا بگونجێت، هەروەها چەند پێوەرێکی پێویست دانرا کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بۆچونەکانی داهاتوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە میوانداری ئەنجومەنی باڵای خزمەتی فیدراڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بۆ پێداچوونەوە بە هەیکەلی گشتی دەوڵەتدا بکەن،هاوکات ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی فراوانکراو لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ گوێگرتن لە سەرنجەکانیان سەبارەت بە هەموارکردنەوەی بڕگە پێویستەکان و ئەو ناونیشانانەی کە دەبێ دروست بکرێن.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەک :- عەتوانی لەمیانی کۆبونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە بۆچونی لیژنەکە بریتییە لە بەردەوامبوون لە هەموارکردنەوەی یاسای ئێستا بەگوێرەی پێویستی حکومەت، بەمەرجێک یاسایەکی نوێ بۆ میلاکات ئامادەبکرێت بەگوێرەی بۆچونی داهاتوو کە هاوتەریب بێت لەگەڵ خواستی بازاڕی کار ،هەموارکردنەوەی یاسای فەرمانبەران، سەرجەم ناونیشانی وەزیفیەکان لە پلەی یەکەمەوە تا پلەی دەیەم دەگرێتەوە،هەروەها بەپێی ڕەشنوسەکە هەموارکردنەوەکە هاوسەنگی لە نێوان وەسفی کار و بڕوانامەی ئەکادیمیدا داناوە، هەروەک پێداویستییەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەبەرچاو بگیرێت لەو هەموارکردنانەی کە لە یاساکەدا هاتووە، ئەمەش بوپێی قسەکانی عەتوانی لەکۆبونەوەکە.