رافیدەین دەستپێكردنی موچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی و خانەنشینان رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-02-2024, 17:29
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی رافیدەین دەستپێكردنی موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ مانگی شوبات و دابەشكردنی راستەوخۆی موچەی خانەنشینانی ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مووچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ مانگی شوبات دەستی پێكردووە، و  ئاماژەی بەوەشكرد: مووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەسەر ژن و پیاواندا دابەشكراوە.
    ئاشكراشیكرد: مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی شوبات لەڕێگەی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە دابەشكراوە.