بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو

سیاسی
  • 1-02-2024, 16:59
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە،بە ئامادەبوونی "مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
    لەڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردەستان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- لە بیستەمین ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات، سەرۆکی حکومەت تاجەگوڵینەی لەبەردەم مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کارەساتەکە لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر دانا.
    جێگای وەبیر هێنانەوەیە ڕۆژی یەکی شوباتی ساڵی 2004، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای لقی دووى پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی،زیاتر لە سەد کەس شەهیدبوون و سەدان کەسی دیکەش  برینداربوون