بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوە و گفتوگۆی لەسەر چەندین پێشنیار و ڕاپۆرت و 4 ڕەشنووسی یاسا کرد و هاوکات دانیشتنەکەی دواخست.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:-ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەسەڵاتی داواکاریی موڵک و ماڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2010 تەواو کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەمواری یەکەمی یاسای دەسەڵاتی باوەڕپێکردنی عێراقی ژمارە (78)ی ساڵی 2017 تەواوکرد،هەروەک خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردیەتی شۆڕش حزبی بەعسی هەڵوەشاو تەواوکرد.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :-کە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر ڕاپۆرت و یاسای پێشنیارکراوی تایبەت بە هەموارکردنی یەکەمی یاسای رووبەرووبونەوەی لەشفرۆشی ژمارە (٨)ی ساڵی 1988 تەواو کرد، پاشان ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی هەلگرت بۆ کاتێکی تر .