بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،لیژنەی ئەوقاف و خێلەکان، بەئامادەبوونی "شاخەوان عوبدوڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران "حوسێن یاساری" پەرلەمانتاری وەک سەرۆکی لێژنەکە هەڵبژارد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- لیژنەی ئەوقاف و هۆزەکان لە پەرلەمان،لە کەشێکی دیموکراسی و نیسابی یاسایی بە ئامادەبوون ژمارەیەک لە ئەندامانی،پەرلەمانتار" حسێن یاساری" وەک سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژارد.