بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوە،جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ ڕیاز کردەوە بۆ لابردنی مەترسی شەڕ لەسەر ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ "فواد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادە "فەیسەڵ بن فەرحان سعود " وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودیە ئەنجامدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا،هەردوولا باسیان لە هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی ئەمریکی لە ئوردن و کاردانەوەکانی کردووە،ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکان کە پەیوەندییان بە دۆخی ئەمنی و سەربازی ناوچەکەوە هەیە.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان بەغدا و ڕیاز کردەوە لە پێناو دوورخستنەوەی مەترسیی جەنگی سەرتاسەری لە ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات.