پەرلەمان دەنگی لەسەر بڕیارێکدا کە بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی پەرلەمانتاری غیاب بۆ هەر دانیشتنێک ببڕێت

سیاسی
  • 1-02-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دەنگ لەسەر داواکاریک بدات  کە بریتییە لە لێبڕینی بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوو.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- " محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد دەنگ لەسەر بریارێک  بدەن کە بریتییە لە لێبڕینی بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەی پەرلەمانتاران بۆ هەر ڕۆژێکی ئامادەنەبوونی بەبێ مۆڵەتی فەرمی لەسەر ئەم بڕیارە لە خولی داهاتووەوە دەست بە  جێبەجێ کردنی دەکرێت.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەقی بڕیارنامەکە داوە.