بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،ڕێنماییدا کە دەبێت ئەولەویەت بەو یاسایانە بدرێت کە لە ژیانی هاوڵاتیان دەدەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ"محسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە لەگەڵ "مورتەزا ساعدی " سەرۆکی کوتلەی سەندی نشتیمانی کۆبویەوە ، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی بۆ چالاککردن و بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژن و کوتەلەکانی پەرلەمان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا،تاوتوێی ئەو پڕۆژە یاسایانە کرا کە ئەنجومەن خوێندنەوەیان بۆدەکات لە خولی ئێستای یاسادانانی،هەروەک جەخت لەسەر گرنگی هاوکاریی هەموو هێزە سیاسییەکان کرایەوە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵک، هەروەها ئەولەویەتدان بەو یاسایانەی کە پەیوەستە بە ژیانی هاووڵاتیان.