وەزارەتی داد ڕایگەیاند کە (653) زیندانی لە مانگی یەکی ئەمساڵ ئازادکراوە

ناوخۆ
  • 1-02-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی داد ئازادکردنی 653 زیندانی لە مانگی 1ی ئەمساڵ ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:- کۆی ئەو کەسانەی لە مانگی یەکدا ئازادکراون گەیشتووەتە (653) زیندانی لە بەغدا و پارێزگاکان،بە بڕیارێکی تەمیزکردنەوە یان کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکردنەکەی.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- دەستەی چاکسازی عێراق بەردەوام بەدواداچوون بۆ میکانیزمی ئازادکردنی بەندکراوەکان دەکات دوای کۆتاییهاتنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان،بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کارەکانی بەشێوەیەکی گونجاو بەڕێوەدەچێت.