سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق دۆخی وەرزش لەعێراق تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 1-02-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"دادوەری فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و "عەقیل موفتن " سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق،باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە کاری لیژنەی ئۆڵۆمپی کرد.
    لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- ئەمڕۆ دادوەر "فایق زەیدان"سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە"عەقیل موفتن " سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە کاری لیژنەی ئۆڵۆمپی کرد بە پێی یاسا بە شێوەیەک کە خزمەت بە پرۆسەی پێشکەوتنی وەرزشی عێراقی بکات.