بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،دادگای ناوەندیی تاوانەکان ،دوو سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر سەپاند.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە:- ئەو دوو تاوانبارە بە هەڵگرتنی (1) یەک کیلۆ و نیو مادەی هۆشبەری ئەمفیتامین و تفەنگێک لەجۆری کڵاشینکۆف گیراون.