ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: دۆخی دارایی عێراق لەئێستادا سەقامگیرە

ئابوری
  • 1-02-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بۆ کاروباری دارایی،رایگەیاند:- کە ڕەوشی داهاتووی دارایی عێراق جێگیرە، ئاماژە بەوە شدەکات کە  بازاڕی نەوت هێشتا زیاتر لە 10% لە سەرووی ئەو نرخەوەن کە لە بودجەدا دیاری کراوە .
    "ساڵح " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 تا ئێستا جێگیرە،ئاستی خەرجییەکان نزیکەی 199 ترلیۆن دیناری عێراقیە و کە تیایدا خەرجییەکانی وەبەرهێنان لەسەدا 25ی کۆی ئاستی خەرجییەکانی تێپەڕاندووە، هەروەها نەوتیش هەناردەکردن بە ڕێژەی دیاریکراوی خۆی جێگیرە کە  نزیکەی 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا، و نرخی بەرمیلێک  بە بڕی 70 دۆلار خەملێندراوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- لە بازاڕی وزەدا بە هۆی زیادبوونی پێداویستییە بەردەوامەکان خواست لەسەر نەوتی خاو بەگشتی زۆرە.
    ووتیشی :-دۆخی دارایی عێراق بۆ داهاتوو جێگیرە.