بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند،کە دانیشتنی پەرلەمان بۆ نیو کاتژمێر دوا دەخرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخرێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- دواخستنەکە بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوەیە.