بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، 10 زەماڵەی بەشێوەی سکۆلەرشیپ ڕاگەیاند کە لەلایەن کۆماری بیلاڕووسەوە پێشکەش بەفێرخوازانی عێراق کراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-سکۆلەرشیپەکان 6 زەماڵەیان بۆ خوێندنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پسپۆڕییەکانی فیزیای پزیشکی و کیمیای پێکهاتە پزیشکییەکان و کۆمپیوتەر و شیکاری بنچینەیی و فڕۆکەوانی حکومی و زیرەکی دەستکرد و ئەلیکترۆنیات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ٤ سکۆلەرشیپیش بۆ پسپۆڕییەکانی سەلامەتی ئۆتۆمی بۆ تیشکدانەوە و سیستەمی زانیاری و تەکنەلۆژیا و دڵنیابوون لە سەلامەتی پیشەسازی و پزیشکی منداڵان وکریپتۆگرافی کارپێکراو.
روونیشیکردۆتەوە :- کە دوا وادە بۆ پێشکەشکردن 20ی شوباتی 2024ە و کە
مەرجەکانی داواکاری:
https://mohesr.gov.iq/ar/assets/img/
لینکی داواکاری :
http://www.studyinby.com/ar/
لینکی فەرمانگەی نوێنەرایەتی پەیوەندییە کولتوورییەکان:
https://portal.scrd-gate.gov.iq
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات