بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،وەزارەتی دارایی،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- وەزارەت فەرمانگەی ژمێریاری ڕاسپارد بۆ دەستپێکردن بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی شوباتی 2024،هەروەها پەلەکردن لە دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و بانکەکانی تری پەیوەست بەدابەشکردنی موچە لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
هەروەک وەزارەتی دارایی لەڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە خانەنشینان (مەدەنی و سەربازی) دەکات ، هەرکاتێک نامەی کورتی ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتن دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان شوێنەکانی خەرجکردنی پارە بکەن لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.