بەغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی باران بارین لە رۆژی هەینی دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەی هەینی ئاسمان لە ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو، هاوکات لە ناوچەی باکور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانێکی پەرشوبڵاو کە ڕەنگە ڕەشەبای لەگەڵ بێت،هەروەها لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت،و پلەکانی گەرماش کەمێک بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو دادەبەزن، لە ناوچەکانی باشوور ئاسمان ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- رۆژی شەممە،ڕەوشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت،و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست،هەروەها لە ناوچەی باکور،ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانێکی کەم و بونی تەم کە لە بەیانیەکەی زوو دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش ئاسمان ئاسایی دەبێت، و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە کەش و هەوای رۆژی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش ، دەستەکە پێشبینی دەکات ئاسمان نیمچە هەور بێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست، هەروەها لە باکور ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران و بەفر لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی،هەروەها لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان هەور دەبێت،و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.