بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، پلانێكی ڕاگەیاند بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان، و ئاماژەی بەوەشدا: لە هەوڵدان لەمساڵدا ئەم دۆسیەیە چارەسەر بكەن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی لقەكان و وتەبێژی وەزارەت عەلی عەباس، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: وەزارەت هەوڵی بێوچان دەدات لە ڕێگەی پلانێكەوە و لە چەند لایەنێكەوە بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە كێشەی ئاوارەكان لە ماوەی ئەمساڵدا، و وتیشی: بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە كە تێیدا كۆتایی بە بوونی خێزانەكان لە كەمپەكاندا دیاری دەكات وەك ئامادەكارییەك بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت لە چەند لایەنێكەوە دەستیكردووە بە پەرەپێدانی میكانیزمێك لە چوارچێوەی ئەم پلانەدا، و پەسەندكراوە، كە چەند بڕگەیەك و كۆمەڵێك ڕێكار لەخۆدەگرێت كە دەبێت دامەزراوەكانی دیكەش بەپێی ئەوان كاربكەن، وەك سندوقی ئاوەدانكردنەوە و لیژنەی قەرەبووكردنەوە، ئەوە جگە لە پەروەردە و تەندروستی و شارەوانییەكان و ئەوانی تر.
رونیشیكردەوە: ئەم ڕێكارانە ئامانجیان ئاسانكاری و دروستكردنی كەشێكی گونجاوە بۆ گەڕانەوەی خێزانەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان، و وتیشی: وەزارەت بەردەوامە لە كارەكانی بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان.