سەرۆكی دەستەی دەستپاكی بانگهێشتنامەیەك بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی حكومەتەكان لە دوبەی وەردەگرێت

سیاسی
  • 31-01-2024, 18:10
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند: دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەكە بانگهێشتنامەیەكی لە هاوتا ئیماراتییەكەیەوە پێگەیشتووە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی حكومەتەكان كە بڕیارە دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەبچێت.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: حەنون بانگهێشتنامەیەكی لەلایەن سەرۆكی دیوانی پشكنینی ئیمارات حەمید عوبەید ئەبو شەبەس، پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی حكومەتەكان كە بڕیارە لە دوبەی لە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێوەبچێت.
    بە پێی بەیاننامەكە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی جەختی، لە گرنگی پەیوەندی و هاوكاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە هاوتاكانی وڵاتانی عەرەبی كردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە لەگەڵ دیوانی پشكنینی ئیمارات و هاوكاری لایەنی ئیمارات لە بواری وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ و ڕادەستكردنەوەی سزادراوان كۆتایی هات.
    لای خۆیەوە، سالم عیسا باڵیۆزی ئیمارات لە بەغدا، جەختی لە پەرۆشی وڵاتەكەی كردەوە بۆ ئەوەی عێراق بەشداری لەو بۆنە و كۆنفرانسانەدا بكات كە ڕێكیدەخات، و هەروەك ئاماژەی بە پێویستی چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی كرد بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە گەشەكردن و خۆشگوزەرانییان، هەروەها هەماهەنگی هەڵوێستەكان لە كۆڕبەندییە نێودەوڵەتییەكاندا.
    لە بەیاننامەكەدا، ئەوەش راگەیەنراوە، كە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون و سەرۆكی دیوانی پشكنینی ئیمارات حەمید عوبەید ئەبو شەبس لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەنێوان دەستەكە و دیوان واژۆكرد ، بۆ چەسپاندن و بەرزكردنەوەی هاوكاری نێوان هەردوو لایەن، بەرزكردنەوەی شارەزایی و زیادكردنی توانا و بنیاتنانی دامەزراوەیی بۆیان.