بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران عەتوان عەتوانی، تەئكیدیكردەوە: كە لیژنەكەی دروشمی تەواوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنی بەرزكردوەتەوە.
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی، ئەمڕۆ چوارشەممە میوانداری وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری و ستافی پێشكەوتووی وەزارەتی كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا كە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی ئامادەیبوو، گفتووگۆیان كرد لەبارەی بودجەی وەزارەتەكە بۆ ساڵی 2024، پلانەكانی خەرجكردن، و پڕۆژەكانی وەزارەت بۆ ئەمساڵ كە لە ماوەی بودجەی ساڵی 2023 تەواو بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئەندامەكانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ گفتوگۆیان لەسەر پرسەكانی گەڕاندنەوەی گرێبەستە هەڵوەشاوەكانیان و دامەزراندنە نوێیەكان و رێكارەكانی وەزارەت بۆ وەرگرتنی فایلە ئەمنییەكە و پاراستنی سنوورەكان و بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان كرد، هەروەها خزمەتگوزارییەكانی دیكە لەوانە دەركردنی كارتی نیشتمانی، مامەڵەی هاتوچۆ، دەركردنی پاسپۆرت و خزمەتگوزارییەكانی دیكە، كە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر هاوڵاتی دەبێت تاوتوێكران.
عەتونی لەمیانی دیدارەكەدا جەختیكردەوە: كە لیژنەی دارایی دروشمی كاری تەواوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنی بەرزكردوەتەوە بە ئامانجی حكومەتێكی بەرهەمهێنی كاریگەر، هەروەها بە پەرۆشە بەدواداچوون بۆ خەرجییەكان و دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكان بكات بەمەبەستی چارەسەركردنیان، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەكەین وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسیارێتی تەواوی فایلە ئەمنییەكان وەربگرێت.
وتیشی: ئێمە سەرنجمان داوە دۆخێكی سەقامگیری لە ئەدای پێكهاتەكانی ناوخۆدا هەیە و سورین لەسەر ئەوەی تەرخانكردنی دارایی پێویستیان بۆ دابین بكرێت.