بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"بەنگین ڕێکانی" وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیەکان، پەسەندکردنی میکانیزمێکی نوێ بۆ پێشکەشکردنی قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون بە شێوەی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
"ڕێکانی" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-میکانیزمێکی نوێ پەسەندکراو هەیە بۆ پێشکەشکردنی قەرز بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە سندوقی نیشتەجێکردنی وەزارەت.
ئاماژەی بەوەشداوە :- کە سندوقەکە دەرگای داواکاری بۆ سەرجەم هاووڵاتیان دەکاتەوە و قەرز بەو کەسانە دەدات کە شایستەن بەپێی خاڵە پەسەندکراوەکان، لە کاتێکدا هەموو داواکاران مافی وەرگرتنی قەرزیان هەیە بەپێی بەردەستبوونی پارە لە سندوقەکەدا.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە روونیشی دەکاتەوە :- کە ئەو بڕە پارەیەی بۆ قەرزەکان تەرخانکراوە سنووردارە، و بەپێی ڕێژەی دانیشتوان و بۆشایی ژمارەی نیشتەجێبوون بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت.