مەندەلاوی: لە وەرزی ئێستای پەرلەمان ژمارەیەک زۆر یاسای گرنگ دەردەکات کە لەگەڵ خواستی خەڵک بگونجێت

سیاسی
  • 31-01-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت ڕایگەیاند:- کە خولی ئێستای پەلەمان ژمارەیەک یاسای زۆر گرنگ دەردەکات کە لەگەڵ خواستەکانی خەڵکدا بگونجێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەم لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محسن مەندەڵاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی پەرلەمانی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆکەکەی و سەرجەم ئەندامەکانی و بە بەشداری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە.
    لەبەیاننامەکەدا ڕوونکراوەتەوە :- کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو یاسا گرنگانە کراوە کە هەردوو لیژنەکە خوێندوتیانەوە  و بڕگەکانیان پێگەیشتوون، لەوانە (یاسای سەندیکا و یەکێتیەکان و  یاسای ڕێکخستنی سەندیکاکان)،کە ئەرک و کاری سەندیکا و  یەکێتیەکان رێدەخات، هەروەها بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران بەسەر دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا.
    مەندەلاوی ڕێنماییدا:- کە پەلە بکەن لە تەواو کردنی ئەو یاسایانەی کە ئاماژەیان پێکراوە و پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی بکەن بۆ ئەوەی بیانخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتوو بە مەبەستی خوێندنەوە و گفتوگۆ و دەنگدانیان لەسەری.