بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،ڕێنمایی بۆ فەرماندەی نوێی پۆلیسی سامەڕا دەرکرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-"عبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەی نوێی سامەڕا و ئەفسەران و سەرکردە ئەمنییەکانی شارەکە ئەنجامدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- "شەمەری" لەکۆبونەوەکە جەختی کردەوە لە گرنگی چالاککردنی هەوڵی هەواڵگری و بەهێزکردنی کاری پۆلیسی ناوخۆیی و دەورییە فریاکەوتن و هەموو یەکە ئەمنییەکان بە شێوەیەک کە ئاشتی و سەقامگیری کۆمەڵایەتی لە شاری پیرۆزی سامەڕا دەستەبەربکات، هەروەک تەئکیدی لەوە کردەوە :- کە پیرۆزییەکانی شارەکە و هێما ئایینییەکەی دوو بەرپرسیارێتی گەورەن بەسەر هیزە ئەمنییەکاندا دەسەپێنێت بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنیی بە شێوەیەک کە لەگەڵ سروشتی ئەوشارەدا بگونجێت و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبێت لەسەر خۆشگوزەرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی سامەرا.