بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"تەیف سامی محەمەد" وەزیری دارایی،جەختی لەسەر دەستەبەرکردنی مافی زیندانیانی سیاسی کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "تەیف سامی محمد" وەزیری دارایی،پێشوازی لە "حسێن سوڵتانی" سەرۆکی دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەکانی عێراقی کرد و لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە پێداویستی و دۆخی بەندکراوانی سیاسی کرد لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وەزارەت و دامەزراوەکە، و بەدواداچوون بۆ پرسە داراییەکانی پەیوەست بە واقیعی کارەکانیان ، ئەوەجگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگە داراییەکانی دامەزراوەکە و ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنیان بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵدا هاتووە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی دیدارەکەدا ، وەزیری دارایی تەئکیدی کردەوە کە وەزارەت گرنگییەکی زۆر دەدات بە دەستەبەرکردنی مافی زیندانیانی سیاسیەکان بەگوێرەی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران هەوڵدەدات ئەو ئاستەنگانەی بەردەم کارەکانی دامەزراوەکە تێپەڕێنێت.
لای خۆیەوە سەرۆکی دامەزراوەکە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەرۆشی وەزیری دارایی بۆ پشتگیریکردنی لە دامەزراوەکە بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات دەربڕی.