بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ،یەکێتی ژوورە بازرگانییەکان ڕایگەیاند،کە کەرتی تایبەت لە ساڵی 2023دا بووژانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە پشتیوانی حکومەت بۆ ئەو کەرتە کاردەکات بۆ ڕاکێشانی وڵاتان بۆ کردنەوەی پەیوەندی بەهێزی ئابووری لەگەڵ عێراق.
"عەبدولڕەزاق زوهێری " سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کەرتی تایبەت لە عێراق لە ساڵی 2023دا بووژانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی پشگیری حکومەت لەبوژانەوەی دارایی و دراو لە سەرجەم بانکەکانی عێراقدا.
جەختیشی کردەوە:- پاڵپشتییە گەورەکەی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت کاریگەری ئەرێنی لەسەر هاتنی زۆرێک لە وڵاتان هەیە بۆ عێراق، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری دروست بکەن.
ووتیشی:- ئابووری (بریکس) بووەتە واقیع لە گۆڕینی جیهان و ئابووری لە جیهاندا،بەو پێیەی دۆلار و یۆرۆ چیتر دراوی سەرەکی نین لە مامەڵە داراییەکاندا.