موحسین مەندەلاوی داوا لە ناوخۆ دەکات باشترین خزمەتگوزاری لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پێشکەش بکات

سیاسی
  • 31-01-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،، داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد لە چوارچێوەی بەشە مەدەنییەکانی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە:- "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەی دارایی کرد بە ئامادەبوونی"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی بودجەی وەزارەت و تەرخانکردنی پارەی زیادە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەك مەلەف، کە وەزارەتی ناوخۆ  کاری لەسەر دەکات، بەتایبەت مەلەفی رووبەرووبونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و بەمۆدێرنکردنی سیستەمی بەرگری شارستانی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە "مەندەلاوی" جەختی لە توانای وەزارەتی ناوخۆ کردەوە بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ڕادەستکردنی مەلەفی ئەمنی شارەکان و کارکردنی خێرا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پەیوەست بە رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان و بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە ، وەزیری ناوخۆ پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانانی، لەوانەش لیژنەی دارایی پەرلەمان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەگرینگ زانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە پەیوەندی بە جومگە ئەمنییەکانەوە هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق،هەروەک داوای دابینکردنی باشترین پێداویستی خزمەتگوزارییەکانی ناو بەشە مەدەنییەکان و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی کرد کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەیە.