بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە"فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لەگەڵ "ڤیکتۆر ڕیباک"باڵیۆزی بیلاروسیا،گفتوگۆیانکرد لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-"فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە باڵاخانەی وەزارەت لەبەغدا ،پێشوازی لە "ڤیکتۆر ڕیباک"باڵیۆزی کۆماری بێلاڕوسای دانیشتوی دەرەوەی عێراق کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە دیدارێکدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەکاندا تاوتوێ کران بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستە هاوبەشەکاندا بگونجێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆستدا بکات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە :-هەر لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەست بە گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە و نێودەوڵەتی و گرنگی بەرقرارکردنی سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێکران.