بەغداد-INA
ئەمرۆ چوارشەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند:- کە هێزە ئەمنییەکان لەو ناوچانەی کە جوگرافیایان سەخت و ئالۆزە سەرکەوتوبوونە لە لێدانی دوژمن، هاوکات سێ ناوچەی دەستنیشانکرد کە پاشماوەی تیرۆریستییان خۆیان تێدا حەشاردەدەن.
لیوا "تەحسین خەفاجی"سەرۆکی شانەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە ساڵی 2023 لە دژی چەتەکانی تیرۆریستەکان ئەنجامی باشی بەدەستیان هێناوە لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆریان،کە تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم ماونەتەوە،ئەوانیش خۆیان لە هەندێک ناوچەی سەخت وەک شاخ و دۆڵ و ناوچە بیابانییەکان حەشارداوە.
ڕاشیگەیاند :- کە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان بۆ ساڵی 2024 بریتییە لە بەدواداچوون بۆ ئەو شانە تیرۆریستیانە و فشارخستنە سەریان لەو ناوچانەی کە جوگرافیایان سەخت و ئاڵۆزە،هەروەک هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی تایبەتەوە سەرکەوتوو بوونە لە گەیشتن بەو شانانە.
"خەفاجی"ووتیشی :- هەوڵ و شیکاری بەردەوام هەیە، ئەوە جگە لە کۆکردنەوەی زانیاری بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو باندە تاوانکاریانەی کە ماونەتەوە.
"خەفاجی" جەختیشی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی (وعد الحق) ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، ئەوە جگە لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لە تێکدانی دوژمن و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە دزەکردن و بەدواداچوون بۆ باندە تیرۆریستییەکانی داعش کە ماونەتەوە.