عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی و دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی و سیستەمی دادوەری لە عێراق دەکەن

سیاسی
  • 31-01-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە"فایق زەیدان"سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ "ئۆک لوتسما" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرنامەی گەشەپێدان لە عێراق، گفتوگۆیان لەسەر بەرەوپێشبردنی سیستەمی دادوەری و دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی لە عێراق کرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-"دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی "ئۆک لوتسما" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرنامەی گەشەپێدان لە عێراق و وەفدی یاوەری کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە هاوکاری هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە لە پەرەپێدانی سیستەمی دادوەری و دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی لە عێراق.