ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: بۆ ڕێگریکردن لە ئالۆزیەکان پێویستە پشتگیری لە هەوڵەکانی سودان بکرێت

سیاسی
  • 31-01-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە"فادی شەمەری" ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند:  کە عێراق بەردی بناغەی گۆڕەپانی ناوچەکە و نێودەوڵەتییە،جەختیشی لەسەر گرنگی پاڵپشتی سەرجەم لایەنەکان کردەوە لە هەوڵەکانی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران بۆ ڕێگریکردن لە هەر  جۆرە گررژیەک کە ڕەنگە لە ناوچەکەدا ڕووبدات.
    "شەمەری " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دۆخی ناوچەکە  نزیکە لە پێشهاتی ئاڵۆز و مەترسیدار کە پێویستی بە کاری جددی و هەوڵدان هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە.
    راشیگەیاند :- کە عێراق بە بەردی بناغە گۆڕەپانەکەیە لەناوچەکە و  نێودەوڵەتیش  لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی و ئابووری و لەگەڵ ئەو پێشهاتە خێرا و گۆڕانکارییە بەردەوامانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت، پێویستە دەکات هەوڵی بەپەلە بدرێت و ڕێوشوێنی کاریگەر بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکان و هەنگاونان بەرەو ئارامی هەمیشەیی و وەستاندنی ئاماژەکانی شەڕ.
    ووتیشی :- محمد شیاع سودانی سەڕۆک وەزیران،هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پاڵنەر بۆ هەڕەشەکان و کۆنتڕۆڵکردنی مەترسییەکان و رێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان.
    جەختیشیکردەوە لە گرنگی پشتیوانی سەرجەم لایەنەکان کردەوە بۆ هەوڵەکانی سودانی بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئالۆزیەک کە لەوانەیە ڕووبدات.
    "شەمەری " ڕوونیشیکردەوە:- حکومەتی عێراق ڕۆڵێکی جەوهەری دەگێڕێت لە نزیککردنەوەی دیدگای لایەنەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەردەوام و دانانی ڕێسای نوێی بۆ ئەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕ دوور بکەوێتەوە.
    راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستۆتەروو :- کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی بەردەوام پێشکەش  بە حکومەتی عێراق بکات،لە بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ حکومەت، و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دیپلۆماسی پێویست، و بەردەوامیدان بە دانوستانەکان، کە بەم شێوەیە لەڕێگەی ئەم هەوڵە هاوبەشەوە دەکرێت کەمبوونەوەی گرژییەکان و گۆڕانکاری بەرەو ژینگەیەکی سەقامگیرتر و پارێزراوتر بۆ هەموو ناوچەکە بەدەستبهێنرێت،و وڵاتان دور بکەونەوە لەو ئالۆزیانەی کە هەڕەشەن بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .