نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نەرویج گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ساسی و ئەمنی هەرێم و عێراق و ناوچەکە دەکات

سیاسی
  • 31-01-2024, 12:30
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ "ئيسپن ليندباك" باڵيۆزى نه‌رويج له‌ ئوردن و عێراق
    په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌رويج دۆخی ئامنی و سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێدەکات .
     لەبەیاننانەیەکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- ‌"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ بالیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق تاوتوێی ڕەوشی سیاسی هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان به‌گشتى کرد، هەروەک هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى شه‌نگال، تاوتوێ كران.
    لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا ئەوەش هاتووە  :- هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن سوود له‌ پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى نه‌رويج وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت.
     وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- باڵيۆزی نه‌رويج دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت.
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە ده‌ر‌هاويشته‌ و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.