بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەروازە سنورییەکان پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی بەقاچخبردنی لە ئوم قەسری باکوور ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئوم قەسری باکور ، توانی دەست بەسەر (4) کۆنتێنەردا بگرێت کە لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی گومرگ ویستویانە بەشێوەی قاچاغ بهێنرێتە ناوەوە .
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- کە ئەو کۆنتێنەرانە پێکهاتبوون لو (ماتۆڕسکیلی بەکارهاتوو و ئۆتۆمبێلی بڕاوە و پرۆتین و کتێب).
دەستەی دەروازەکان لە ڕاگەیەندراوکەدا ، جەختیشی لەوەکردۆتەوە :- کە سەرجەم کەرەستە دەستبەسەر داگیراوەکان پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییەکان هاوردەکراون.