بەغداد-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەینی داهاتووەوە دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور و باراناوی دەبێت،هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست،بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک دادەبەزن ، لە ناوچەکانی باکوور وڵاتیش ئاسمان هەور دەبێت و ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت،هەروەک پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن،لە ناوچەی باشووری وڵاتیش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سووک و مام ناوەند،هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بۆ ڕۆژی پێشوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-بۆ ڕۆژی هەینی ئاسمان لە ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو، هاوکات لە ناوچەی باکور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانێکی پەرشوبڵاو کە ڕەنگە ڕەشەبای لەگەڵ بێت،هەروەها لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت،و پلەکانی گەرماش کەمێک بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو دادەبەزن، لە ناوچەکانی باشوور ئاسمان ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.