وەزیری نەوت: ئامانجمان بەردەوامبوونی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و وەبەرهێنانی غازە

ئابوری
  • 30-01-2024, 21:36
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، دووپاتیکردەوە کە ئامانجی وەزارەتەکەی بەردەوامی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو و وەبەرهێنان لە غاز و زۆرترین عەمبارکردنی ستراتیژی بەرهەمە نەوتییەکانە.
    وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، وەزیری نەوت، حه‌یان عەبدولغەنی، سەردانی بەشی تەکنیکی لە سەنتەری وەزارەت کرد، وله‌دوای گه‌شتێكی پشكنین، کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەر کە لە بەشە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەکنیکی، حەسەنین عەبدول لەتیف سازكرد وتێدا کورتەیەک لەبارەی کار و ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشکەشکرد.
    له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عەبدولغەنی راگه‌یاندووه‌ كه‌ وەزارەتەکە کاردەکات بەگوێرەی دیدگا و ستراتیژێک کە ئامانج لێی بەردەوامبوون و زیادکردنی بەرهەمی نیشتمانی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان و وەبەرهێنانی غازە، بۆ دابینکردنی بەکارهێنانی ناوخۆیی، جگە لەوەی زۆرترین وبەرزکردنەوەی هەڵگرتنی ستراتیژی بەرهەمە نەوتییەکان، و سەقامگیرکردنی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان.
    هه‌روه‌ها ئاماژه‌دا به‌گرنگی هەماهەنگی یەکگرتووی کەرتەکان و بەرهەمهێنان و پاڵاوگەكان و غاز ودابەشکردن، و کارکردن لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانج و پلانەکانی وەزارەت، جەختیشی له‌پەرۆشی وەزارەت كرده‌وه‌ بۆ پشتگیریکردنی کەرتەکانی گشتی و تایبەت بە دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ و دابینكردنی سووتەمەنی بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان.”